داهاتوت پرشنگدار بكه‌، له‌گه‌ڵ زانكۆی پۆلیته‌كنیكی هه‌ولێر

زانكۆی پۆلیته‌كنیكی هه‌ولێر گرنگی ته‌واو به توێژینه‌وه‌ی زانستی ده‌دات و سه‌نته‌رێكی تایبه‌تی به‌ ناوی (سه‌نته‌ری توێژینه‌وه)‌ دامه‌زراندووه‌.

سه‌نته‌ری توێژینه‌وه‌ پێنج به‌ش‌ له‌خۆی ده‌گرێت: (  بایۆمێدیكه‌ڵ، ئه‌ندازیاری، ته‌كنه‌لۆژیای زانیاری، كشتوكاڵ، له‌گه‌ڵ زانسته‌ مرۆڤایه‌تیه‌كان). ئه‌رك و كاری ئه‌م سه‌نته‌ره‌ پێشخستن و هاندان و پشتگیری توێژه‌ره‌كانی زانكۆی پۆلیته‌كنیكی هه‌ولێره بۆ ئه‌وه‌ی داهێنان ئه‌نجامبده‌ن له‌ لێكۆڵینه‌وه‌كانیان، هه‌روه‌ها ئه‌ركێكی دیكه‌ی ئه‌م سه‌نته‌ره‌ كردنه‌وه‌ی خولی فێربوونه و په‌ره‌پێدانی تواناكانه‌‌ له‌بابه‌ته‌ جیاجیاكاندا.

له‌ كۆمه‌ڵێك رێگه‌وه‌ زانكۆی پۆلیته‌كنیكی هه‌ولێر جیایه‌ له‌گه‌ڵ زانكۆكانی دیكه‌، ٣٧ پسپۆری جیاوازی هه‌یه‌، ١٠،٧٠٠ قوتابی هه‌یه‌، له‌گه‌ڵ ٥٠٠ مامۆستا به‌ بڕوانامه‌ی ماسته‌ر و دكتۆرا، زیاتر له‌ ١٨٦٥ كارمه‌ندی ته‌كنیكی و ئیداری كه‌ له‌ ١١ دامه‌زراوه‌ی جیادا دابه‌شبوونه‌ به‌سه‌ر ته‌واوی  شارو شارۆچكه‌كانی پارێزگه‌ی هه‌ولێر. ‌

گه‌شه‌پێدانی سه‌رچاوه‌ی مرۆیی و توانای كاركردن له‌بواری  ته‌كنیكی له‌ ده‌رچووانی دواناوه‌ندییه‌كان، به‌ ئامانجی پێگه‌یاندنی كادری ته‌كنیكی لێهاتوو به‌پێی پێویستی بازاڕی كار و پێشكه‌شكردنی خزمه‌تگوزاری راوێژكاری له‌ نووسینگه‌ راوێژكاریه‌كان بۆ كۆمه‌ڵگه‌.

ئه‌وه‌ی زانكۆی پۆلیته‌كنیكی كردۆته‌ باشترین، توانای مامۆستاكانیه‌تی، به‌ ئه‌زموون و پسپۆرییان، بیرۆكه‌ و زانیاری ده‌رباره‌ی بابه‌ته‌كان و كێشه‌كان له‌گه‌ڵ قوتابیه‌كان به‌ش ده‌كه‌ن. ئه‌گه‌ر دامه‌زراوه‌یه‌ك هه‌بێت زۆرترین توانای هه‌بێت، ئه‌وه‌ زانكۆی پۆلیته‌كنیكی هه‌ولێره‌.

 هه‌مووكات باشترین له‌گه‌ڵ زانكۆی پۆلیته‌كنیكی هه‌ولێر، ئه‌مه‌ خه‌ونی  زۆربه‌ی فێرخوازانی‌ كوردستانه‌ ‌ ‌ كه‌ ببن به‌ قوتابی له‌ كۆلێژو په‌یمانگه‌كانی زانكۆی پۆلیته‌كنیكی هه‌ولێر. له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ئه‌م داوه‌زراوه‌ ئه‌كادیمی ته‌كنیكیه، كه‌شێكی ئازاد و سه‌ربه‌خۆ و كراوه‌ی بۆ قوتابیانی ره‌خساندووه‌ كه‌ ئاڵوگۆری بیروڕاكانیان بكه‌ن،‌ هه‌ر ئه‌مه‌ش وایكردووه‌ زانكۆی پۆلیته‌كنیكی هه‌ولێر بێهاوتابێت له‌ هه‌رێمی كوردستان.‌

سه‌رنجراكێش بوونی زانكۆی پۆلیته‌كنیكی هه‌ولێر له‌وه‌دایه‌، كه‌ گرنگی ته‌واو به‌ لایه‌نی پراكتیكی و ته‌كنه‌لۆژیای سه‌رده‌م ده‌دات، ئه‌مه‌ش واده‌كات كاتێك قوتابیان له‌ زانكۆی ده‌رده‌چن درك به‌و توانایه‌ و بتوانن‌ كار له‌سه‌ر ئه‌و‌ ئامێرانه‌ بكه‌ن كه‌ كۆمه‌ڵگه به‌كاریده‌هێنن و پێویستیانه‌، ئه‌م دامه‌زراویه‌ هه‌مووكات كه‌شێكی وا دروست ده‌كات كه‌ قوتابیان له‌ ناخه‌وه‌ ئازادبن و بۆ ئه‌وه‌ی درك به‌وه‌بكه‌ن كه‌ ده‌توانن كاری زۆر  له‌وه‌ زیاتر ئه‌نجامبده‌ن له‌وه‌ی كه‌ پێشتر له‌ بیریاندابووه‌. ئه‌م زانكۆیه‌، بیرو هزری قوتابیانی ده‌كاته‌وه‌ كه‌ توانایان به‌كاربێنن بۆ داواكردن و گه‌ڕان  به‌دوای زانیاری بۆ ئه‌وه‌ی به‌راوردی بكه‌ن له‌گه‌ڵ ئه‌و زانیاری و توانا خودیانه‌ی كه‌ هه‌یانه‌ و له‌ زانیاریه‌ نوێیه‌كان فێربن.

ئه‌وه‌ی قوتابیه‌كان لێره‌ فێری ده‌بن و ئه‌وه‌ی لێره‌ ئه‌نجامی ده‌ده‌ن بێهاوتایه‌ بۆ ئه‌وه‌ی به‌ قوڵی له بابه‌ته‌كان بگه‌ن، وه‌ زانیاری و داهێنانی نوێیان به‌سودبێت و به‌وریاییه‌وه‌ گوێیی لێ بگیردرێت‌ و له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا له‌‌ پێویستیه‌كانی وڵات بگه‌ن و داهێنه‌رانه‌ وه‌ڵامیان بۆ داواكاریه‌كان هه‌بێت، ئه‌مانه‌ گشتیان له‌و كاته‌ رووده‌ده‌ن كه‌ قوتابیه‌كان له‌گه‌ڵ به‌شه‌ زانستیه‌كانیان له‌ په‌یوه‌ندی و كارلێكردندان له‌گه‌ڵ ئه‌و پێشكه‌وتنانه‌ی له‌ جیهانی ئه‌مرۆدا هه‌یه‌، جا ناوخۆیی بێت یاخود نێوده‌وڵه‌تی ، له‌رێگه‌ی پرۆژه‌ی خزمه‌تگوزاری و داهێنانی نوێ بێت، یان له‌ رێگه‌ی توێژینه‌وه‌ی سیاسی و ئابوری و بازرگانی هاوبه‌ش بێت، یاخود كاركردن له‌ پرۆژه‌یه‌ك بێت بۆ به‌هێزكردن و به‌ره‌وپێشبردبی كۆمه‌ڵگه‌. ئه‌م جۆره‌ فێربوونه‌  كه‌ جیهان و باشترین ئه‌كادیمی كۆده‌كاته‌وه‌، هه‌موو ئه‌مانه‌ سه‌رنجراكێش و  گۆڕانكاریه‌ بۆ قوتابیه‌كانمان.

زانكۆی پۆلیته‌كنیكی هه‌ولێر به‌تواناو باوه‌ڕه‌وه‌ به‌دوای پێشكه‌وتن و خوێندنه‌وه‌یه‌ له‌ گشت هه‌رێمی كوردستان به‌ به‌رنامه‌ی پێشكه‌وتوو و گشتگیر، فێركردن و توێژینه‌وه‌ی زانستی و به‌كارهێنانی ته‌كنه‌لۆژیای سه‌رده‌م له‌ خوێندن  به‌كواڵیتی به‌رز پێشكه‌ش ده‌كات. 

به‌ نوێترین بابه‌ت، ئاماده‌كردنی باشترین و گونجاوترین خوێندنی به‌رهه‌مدار و به‌توانا كه‌ هێزی كار‌ به‌رهه‌مێدنێت قوتابیانی زانكۆی پۆلیته‌كنیكی هه‌ولێر له‌ ٣٧ پسپۆری جیاواز و له‌ ٦١ به‌شی زانستی به‌ به‌ده‌ستی دێنن بۆ ئه‌وه‌ی بگونجێن له‌گه‌ڵ بازاری كار.

زانكۆی پۆلیته‌كنیكی هه‌ولێر وه‌ك یه‌كه‌مین دامه‌زراوه‌ی ئه‌كادیمی ته‌كنیكی له‌ هه‌ولێر له‌ ساڵی ١٩٩٦ دامه‌زراوه‌،  ئه‌وكات له‌ ژێر ناوی ( ده‌سته‌ی په‌یمانگه‌ ته‌كنیكیه‌كان) بووه‌ و دواتر له‌گه‌ڵ كردنه‌وه‌ی كۆلێژی ته‌كنیكی ناوه‌كه‌ی گۆڕدا بۆ (ده‌سته‌ی خوێندنی ته‌كنیكی)، له‌ ساڵی ٢٠١٢ ده‌سته‌ی خوێندنی ته‌كنیكی كرا به‌زانكۆی پۆلیته‌كنیكی هه‌ولێر، كه‌ سێ كۆلێژ و هه‌شت په‌یمانگه‌ له‌خۆ ده‌گرێت. زانكۆی پۆلیته‌كنیكی هه‌ولێر ناوه‌ندێكی زانستی ئه‌كادیمی حكومی قازانج نه‌ویسته‌،  ئامانجی پێگه‌یاندنی كادری ته‌كنیكی ناوه‌ندییه‌ له‌ پسپۆریه‌ جیاوازه‌كاندا. هه‌روه‌ها بڕوانامه‌ی دبلۆم، به‌كالۆریۆس، ماسته‌ر و دبلۆمی باڵا پێشكه‌ش ده‌كات.

زانكۆی پۆلیته‌كنیكی هه‌ولێر، سێ كۆلێژ و هه‌شت په‌یمانگه‌ له‌خۆ ده‌گرێت:

كۆلێژه‌كان

كۆلێژی ته‌كنیكی ئه‌ندازیاری هه‌ولێر

كۆلێژی ته‌كنیكی كارگێری هه‌ولێر

كۆلێژی ته‌كنیكی ته‌ندروستی هه‌ولێر

په‌یمانگه‌گان

په‌یمانگه‌ی ته‌كنیكی پزیشكی

په‌یمانگه‌ی ته‌نكه‌لۆجی هه‌ولێر

په‌یمانگه‌ی ته‌كنیكی كارگێری هه‌ولێر

په‌یمانگه‌ی ته‌كنیكی كۆیه

په‌یمانگه‌ی ته‌كنیكی شه‌قڵاوه‌

په‌یمانگه‌ی ته‌كنیكی سۆران

په‌یمانگه‌ی ته‌كنیكی خه‌بات

په‌یمانگه‌ی ته‌كنیكی چۆمان

كۆلێژی ته‌كنیكی ئه‌ندازیاری هه‌ولێر، كه‌ چوار به‌شی هه‌یه‌ و پێكهاتوون له‌ ئه‌ندازیاری شارستانی، ئه‌ندازیاری میكانیك و وزه‌، ئه‌ندازیاری كۆمپیوته‌ر، له‌گه‌ڵ ئه‌ندازیاری رێگه‌وبان.

كۆلێژی ته‌كنیكی كارگێری هه‌ولێر، ئه‌م كۆلێژه‌ سێ به‌شی هه‌یه‌، كه‌ پێكهاتوون له‌ كارگێری، ژمێریاری و دارایی،  میدیا.

كۆلێژی ته‌كنیكی ته‌ندروستی هه‌ولێر، كه‌ پێكهاتووه‌ له‌ دوو به‌ش، شیكاری نه‌خۆشیه‌كان و چاره‌سه‌ری سروشتی. 

په‌یمانگه‌ی ته‌كنیكی پزیشكی، ئه‌م په‌یمانگه‌یه‌ پێكهاتووه‌ له‌ ١٠ به‌شی زانستی، پشكنیكی چاو، پاراستنی ته‌ندروستی، په‌رستاری، ئافره‌تان و له‌دایكبوون یاریده‌ده‌ری پزیشكی ددان، ده‌رمانسازی، تیشك، ته‌كنیكی ئامێره‌ تاقیگه‌پزیشكیه‌كان)

په‌یمانگه‌ی ته‌نكه‌لۆجی هه‌ولێر، كه‌ پێكهاتووه‌ له‌ ١٠ به‌شی زانستی

كاره‌با\ووزه‌، رووپێوی، ته‌كنه‌لۆژیای زانیاری، ساردكاری و هه‌واسازی، میكانیك، گه‌یاندن، شارستانی و بیناكاری، ته‌كنیكی ئۆتۆمبێل، له‌گه‌ڵ نه‌وت.

په‌یمانگه‌ی ته‌كنیكی كارگێری هه‌ولێر، كه‌ پێكدێت له‌ ٨ به‌ش:

كارگێری یاسا، ژمێریاری، راگه‌یاندن، كارگێری كار، كارگێری ده‌زگاكانی گه‌شتیاری، سیسته‌می زانیاری كارگێری، كتێبخانه‌و زانیاریه‌كان.

په‌یمانگه‌ی ته‌كنیكی كۆیه‌، ئه‌م په‌یمانگه‌یه‌ پێكهاتووه‌ له‌ ١٠ به‌شی زانستی

په‌رستاری، شیكاری نه‌خۆشیه‌كان، تیشك، پاراستنی ته‌ندروستی، كارگێری كار، ژمێریاری، ته‌كنه‌لۆژیای نه‌وت\ شیكاری كیمیایی، كارپێكردن و كۆنترۆڵ، كارگێری ده‌زگاكانی گه‌شتیاری، له‌گه‌ڵ كارگێری یاسا.

په‌یمانگه‌ی ته‌كنیكی شه‌قڵاوه‌، ئه‌م په‌یمانگه‌یه‌ پێكهاتووه‌ له‌ ٩ به‌شی زانستی:

شیكاری نه‌خۆشیه‌كان، ڤێرتێرنه‌ری، ته‌كنه‌لۆژیای زانیاری، وێنه‌ی ئه‌ندازه‌یی، په‌رستاری، ئامار و زانیاریه‌كان، كارگێری كار، بیناكاری، كارگێری كه‌رسته‌و كۆگاكان.

په‌یمانگه‌ی ته‌كنیكی سۆران، كه‌ له‌ ٦ شه‌ش به‌شی زانستی پێكهاتووه‌

ته‌كنه‌لۆژیای زانیاری، په‌رستاری، شیكاری نه‌خۆشیه‌كان، له‌دایكبوون و ئافره‌تان، كارگێری كار، ژمێریاری، په‌لی ده‌ستكرد.

په‌یمانگه‌ی ته‌كنیكی خه‌بات، ئه‌م په‌یمانگه‌یه‌ش له‌ ٥ به‌ش پێكهاتووه‌

ته‌كنه‌لۆژیای زانیاری، كارگێری یاسایی، ره‌زگه‌ری، به‌روبوومی كێڵگه‌یی، پاراستنی خاك.

په‌یمانگه‌ی ته‌كنیكی چۆمان، ئه‌م په‌یمانگه‌یه‌ش سێ به‌شی زانستی هه‌یه‌

كارگێری كار، ته‌كنه‌لۆژیای زانیاری، كارگێری گومرگ

Close Menu