چالاكی – Erbil Polytechnic University https://www.epu.edu.iq/kurdi Thu, 21 Nov 2019 22:03:16 +0000 en-US hourly 1 https://wordpress.org/?v=5.2.4 https://i2.wp.com/www.epu.edu.iq/kurdi/wp-content/uploads/2018/09/cropped-small.png?fit=32%2C32&ssl=1 چالاكی – Erbil Polytechnic University https://www.epu.edu.iq/kurdi 32 32 158112313 زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر و زانکۆی سەلاحەددن پرۆگرامی خوێندنی ماستەر و دکتۆرا بە یەکەوە دەکەنەوە https://www.epu.edu.iq/kurdi/news/%d8%b2%d8%a7%d9%86%da%a9%db%86%db%8c-%d9%be%db%86%d9%84%db%8c%d8%aa%db%95%da%a9%d9%86%db%8c%da%a9%db%8c-%d9%87%db%95%d9%88%d9%84%db%8e%d8%b1-%d9%88-%d8%b2%d8%a7%d9%86%da%a9%db%86%db%8c-%d8%b3%db%95/ Wed, 20 Nov 2019 10:54:39 +0000 https://www.epu.edu.iq/kurdi/?post_type=news&p=10275 ئەمڕۆ چوارشەممە ٢٠ تشرینی دووەمی ٢٠١٩ لە سەرۆکایەتی زانکۆی سەڵاحەددین یاداشتی لێکتێگەیشتینی (ئێم ئۆ یو)ی ئەکادیمی لەنێوان هەردوو زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر و زانکۆی سەڵاحەددین بۆ بنیاتنان و پەرەپێدانی هاوبەشی ئەکادیمی.

واژۆکردنی یاداشتەکە بەسەرپەرشتی هەردوو سەرۆک زانکۆ پرۆفیسۆری یاریدەدەر دکتۆر کاوە عەبدولکەریم شێروانی سەرۆکی زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر و پڕۆفیسیۆری یاریدەدەر دکتۆر ئەحمەد ئەنوەر دزەیی سەرۆکی زانکۆی سەڵاحەددین، هەروەها ئامادەبوونی یاریدەدەرانی هەردوو سەرۆک زانکۆ بۆ کاروباری زانستی، بەڕێوەبەری ئۆفیسی نێودەوڵەتی لە زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر.

هەر لەو چوار چێوەیەدا زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر و زانکۆی سەڵاحەددین رێککەوتنێکیان واژوو کرد کە خوێندنی ماستەر و دکتۆرا بەیەکەوە بکەنەوە کە لە لایەن مامۆستاکانی هەردوو زانکۆوە سەرپەرشتی قوتابیان بکرێت، بەتایبەتی لەو پسپۆڕییانەی کە لە زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر نیە، بۆ ئەم مەبەستە زانکۆی سەڵاحەددین ئامادەیی دەربڕی کە ماستەر و دکتۆرا بە تایبەتی بۆ مامۆستایانی زانکۆی پۆلیتەکنیکی بکاتەوە.


واژۆکردنی یاداشتی لێکتێگەیشتنی (ئێم ئۆ یو)ی ئەکادیمی ، وەک رێکەوتنێکی هاوبەشی ئەکادیمی واییە لەنێوان هەردوو زانکۆ و ئامانجی یاداشتەکە لە چوارچێوەی رێکەوتنێکی دوو لایەنەیە بۆ بنیاتنان، بەرەوپێشبردن و هەماهەنگی ئەکادیمی نێوان هەردوو زانکۆکە، کە تیایدا چەند ئامانجێک لە خۆ دەگرێت.

ناوەڕۆکی یاداشتەکە پێکدێت لە کۆمەڵێک خاڵ لەوانە هەنگاونان بۆ بنیاتنانی هاوبەشی ئەکادیمی بەردەوام لەنێوان هەردوو زانکۆ، بۆ بەستنی کۆنفرانس و وۆرکشۆپ و سیمپۆزیەمی زانستی و ئەکادیمی و هەروەها توێژینەوەی زانستی ، ئاڵوگۆڕی توانا مرۆییەکان و هەروەها سود وەرگرتن لە لایەنی تەکنیکی یەکتر لە ڕووی تاقیگە و ئامێر و ستافی ئەکادیمی و توانای زانستی هەردوولا .

دوای واژوو کردنی یاداشتەکە لە وتەیەکدا سەرۆکی زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر پرۆفیسۆری یاریدەدەر د. کاوە عبدالکریم شێروانی سوپاسی سەرۆکی زانکۆی سەڵاحەددین پرۆفیسۆری یاریدەدەر د. ئەحمەد ئەنوەر دزەیی  کرد لە بەرامبەر هاوکاری کردن و هەماهەنگی نێوان هەردوولا بۆ بەرەو پێش بردن و بنیاتنانی لایەنی ئەکادیمی و زانستی هەردوو زانکۆکە.

ئامانجی یاداشتەکە بەرزکردنەوەی توانای ئەکادیمی و زانستی نێوان هەردولا و قوتابیان و مامۆستایان و هەروەها زیاتر بەرەوپێشبردنی تواناکانی قوتابیان لە لایەنی تەکنیکی و مرۆیی و راهێنانەکان وبەشێوەیەکی سەردەمی.

 

]]>
10275
زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر وۆرکشۆپێکی یەک مانگی لە سەنتەری توێژینەوەی زانستی رادەگەیەنێت https://www.epu.edu.iq/kurdi/news/%d8%b2%d8%a7%d9%86%da%a9%db%86%db%8c-%d9%be%db%86%d9%84%db%8c%d8%aa%db%95%da%a9%d9%86%db%8c%da%a9%db%8c-%d9%87%db%95%d9%88%d9%84%db%8e%d8%b1-%d9%88%db%86%d8%b1%da%a9%d8%b4%db%86%d9%be%db%8e%da%a9-6/ Wed, 20 Nov 2019 07:33:28 +0000 https://www.epu.edu.iq/kurdi/?post_type=news&p=10272 لە درێژەی کار و چالاکیەکانیدا، لێژنەی چالاکییە زانستیەکانی زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر هەڵدەستێت بە ئەنجامدانی وۆرکشۆپێکی یەک مانگی بۆ گشت ستافی ئەکادیمی کۆلیژ و پەیمانگاکان، کە زیاتر لە هەشت ناونیشان لەخۆ دەگرێت.

گرنگترین بابەتەکانی ئەم وۆرکشۆپە بریتییە لە پێداویستییەکانی توێژەران و مەرجەکانی بەرجەستەکردنی دلنیایی جۆری لە زانکۆکان، سیمینار و چالاکیەکانی ئەم وۆرکشۆپە لەلایەن کەسانی شارەزا پێشکەش دەکرێت، هەروەک لە وێنەکەدا ئاماژەی پێکراوە.

  شوێن: هۆڵی سەنتەری توێژینەوەی زانستی زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر
کاتی دەستپێک لە رۆژانی وۆرکشۆپ کاژێر : ۱۰:۳۰ -۱۲:۳۰

کلیک لێــــرە بکە بۆ خۆ تۆمار کردن:

]]>
10272
زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر سیمنارێکی بەڕێوەبرد لەژێر ناونیشانیGlobal Solutions Sustainability Challenges https://www.epu.edu.iq/kurdi/news/%d8%b2%d8%a7%d9%86%da%a9%db%86%db%8c-%d9%be%db%86%d9%84%db%8c%d8%aa%db%95%da%a9%d9%86%db%8c%da%a9%db%8c-%d9%87%db%95%d9%88%d9%84%db%8e%d8%b1-%d8%b3%db%8c%d9%85%d9%86%d8%a7%d8%b1%db%8e%da%a9%db%8c/ Tue, 19 Nov 2019 10:42:20 +0000 https://www.epu.edu.iq/kurdi/?post_type=news&p=10266 ئەمڕۆ سێ شەممە ڕێکەوتی ۱۹ـی تشرینی دووەمی ۲۰۱۹ لە هۆڵی کۆنفرانسەکانی سەرۆکایەتی زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر سیمنارێکی تایبەت بە ئاڵوگۆڕی بیروڕا و دۆزینەوەی چارەسەر بۆ کێشەی کۆمەڵگە لەسەر ئاستێکی نێودەوڵەتی بە هەماهەنگی رێکخراوی ئایرێکسی ئەمریکی بەڕێوەچوو ، کە لە لایەن نوێنەری رێکخراوەکە لە هەولێر و ئەردەن پێشکەشکرا.

سیمنارەکە بە ئامادەبوونی ژمارەیەک مامۆستا و قوتابیانی زانکۆمان بەڕێوەچوو، بەمەبەستی پێدانی زانیاری و ئاشنابوونی زیاتری ستافی زانکۆ بەم پرۆگرامە نێودەوڵەتییە.

پرۆگرامەکە پشتگیری دەکرێ لە لایەن دەزگای ستیڤن و سپۆنسەر کراوە لە لایەن وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا، کە بەڕێوەدەچێت لە لایەن پەیمانگەی ئەسپین و رێکخراوی ئایرێکس بۆ هەر دوو زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر و سلێمانی و هەروەها زانکۆی ئەنبار.

]]>
10266
زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر سیمینارێکی بۆ سەرۆکی بۆردی زنجیرە مارکێتەکانی تیم مارت رێکخست https://www.epu.edu.iq/kurdi/news/%d8%b2%d8%a7%d9%86%da%a9%db%86%db%8c-%d9%be%db%86%d9%84%db%8c%d8%aa%db%95%da%a9%d9%86%db%8c%da%a9%db%8c-%d9%87%db%95%d9%88%d9%84%db%8e%d8%b1-%d8%b3%db%8c%d9%85%db%8c%d9%86%d8%a7%d8%b1%db%8e%da%a9/ Mon, 18 Nov 2019 09:32:49 +0000 https://www.epu.edu.iq/kurdi/?post_type=news&p=10257 ئەمڕۆ دووشەممە ١٨ تشرینی دووەمی ٢٠١٩ سەرۆکایەتی زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر سیمینارێكی سەبارەت بە چۆنیەتی بەڕێوەبردن و بنیاتنانی زنجیرە مارکێتەکانی تیم مارت لەهەرێمی کوردستان بۆ سەرۆکی بۆردی زنجیرە مارکێتەکانی تیم مارت د. محەمەد ئیسماعیل رێکخست.


لە سیمینارەکەدا کە هەریەک لە یاریدەدەری سەرۆکایەتی زانکۆ بۆ کاروباری کارگێری و دارایی، ژمارەیەک مامۆستا، سەرۆک بەشەکان، بەرێوبەر و فەرمانبەرانی سەرۆکایەتی زانکۆ و ژمارەیەک لە قوتابیانی زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر ئامادەی بوون، سەرۆکی بۆردی زنجیرە مارکێتەکانی تیم مارت باسی لەوەکرد کە ئەوان ماوەی نزیکەی ١٠ ساڵە دەستیان بە کارەکە کردوە ئێستا نزیکەی ٦٠ لقمان هەیە و بڕیارە بەپێی پلانەکەمان رێژەکە بکەین بە ١٠٠ لق لە شاری هەولێر.

دکتۆر محەمەد ئیسماعیل، سەرۆکی بۆردی زنجیرە مارکێتەکانی تیم مارت، باسی لەوە کرد کە ئەوان هەمیشە هەوڵیانداوە لە بەڕیوەبەر و کارمەند و فرۆشیار و کارگوزارەکانیان، پشت بە دەستی کاری ناوخۆی ببەستن و بەوەش سەدا ٩٩ تیمەکانی ئەو زنیجیرە مارکیتە لە فرۆشتن و کارەمەندکانی تر هەموویان کوردن و ناوخۆیین”.

هەروەها باسی لەوەشکرد، لەماوەی ١٠ ساڵی رابردوو زۆر شێوازیان بۆ وەرگرتنی کارمەندەکان گرتووەتەبەر، تاکوو گەیشتوون بەو بڕیارەی کە ماوەی چەند ساڵێکە وەرگرتنی کارەمەندان بە چوار جۆرە ئەوانیش بڕوانامە بەرزەکان و پسپۆڕییەکان، بڕوانامەی زانکۆ، بڕوانامەی پەیمانگە و بڕوانامەی ١٢ـی ئامادەیی و ٣ـێی ناوەندی(بە رێژەی جیاواز) بۆیە لەهەرچوار بەشەکە کارەمەند بەپێی پێویست وەردەگرن.

لەکۆتایی قسەکانیدا دکتۆر محەمەد باسی لەوەکرد، کە ئەو هیوادارە لەگەڵ سەرۆکایەتی زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر هەماهەنگی بکات بۆ ئەوەی لەو بەشانەی کە سەربە کارگێڕی و بەڕێوەبردن و بازاڕگەرین هەم کارەمەندەکانیان وەربگرن وهەمیش لە ئەزموون و چۆنیەتی کارکردن سودمەند بن بۆ بەرزکردنەوەی ئاستی توانای خۆیان”.

لەکۆتایی سیمینارەکەدا ، دەرگای پرسیار بۆ ئامادەبوان کرایەوە و ژمارەیەک پرسیار لەبارەی زنجیرە مارکیتەکە و کێشە وئاستەنگی وپێشکەوتنەکان ئاراستەی سەرۆکی بۆردی زنجیرە مارکێتەکانی تیم مارت کرا، دواتر خەڵاتی رێزلێنانی تیم مارت بەخشرایە سەرۆکی زانکۆ کە یاریدەدەری سەرۆکی زانکۆ لە جیاتی سەرۆکی زانکۆ وەریگرت.

 

]]>
10257
مامۆستایەکی زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر سیمینارێکی لە زانکۆی شیفێڵد هالامی بەریتانیا ئەنجامدا https://www.epu.edu.iq/kurdi/news/%d9%85%d8%a7%d9%85%db%86%d8%b3%d8%aa%d8%a7%db%8c%db%95%da%a9%db%8c-%d8%b2%d8%a7%d9%86%da%a9%db%86%db%8c-%d9%be%db%86%d9%84%db%8c%d8%aa%db%95%da%a9%d9%86%db%8c%da%a9%db%8c-%d9%87%db%95%d9%88%d9%84-3/ Sat, 16 Nov 2019 17:32:37 +0000 https://www.epu.edu.iq/kurdi/?post_type=news&p=10251  مامۆستا زانیار جبار مامۆستای‌ كۆلێژی ته‌كنیكی كارگێڕی سەربە زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر سیمینارێکی له‌ ‌زانكۆی شفیڵد هاڵامی بەریتانیا بۆ کۆمەڵێک قوتابی ماستەر سەبارەت بە ئه‌زموون و چیرۆكی سەرکەوتنی خۆی ئەنجامدا لەبەر ئەوەی پێشتر لەماوەی ساڵانی 2013-2015 له‌زانکۆکە قوتابی ماسته‌ر بوو.

لە سیمینارەکەدا باسی لە کارەکانی چوار ساڵی رابردووی خۆی کرد دوای تەواو کردنی ماستەر لەو زانکۆیە ، کە ئەنجامدانی چەندین خول و راهێنان لەبارەی پرۆژه‌ی په‌ره‌پێدان بە تواناکان و راهێنانی پیشەیی لە خۆ دەگرێت”.

هەروەها باسی لە وۆرکشۆپ و سیمینارەکانی کرد کە لەژێر سەرپەرشتی زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر ئەنجامی دابوون لەماوەی ئەو چەند ساڵەی رابردوو بۆ بەرزکردنەوەی توانا دەرچووان و قوتابیانی سەربە زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر و فێرخوازانی دیکە بۆ بەرزکردنەوەی تواناکانیان لە بازاری کار و کەرتی تایبەتدا و کۆی کارەکانی لەوماوەیەدا زیاتر لە ٤٤٠ چالاکی بووە

  زانكۆی شیفێڵد هاڵام یه‌كێكه‌ له‌ گرنگترین زانكۆكانی به‌ریتانیا له‌ بواری بزنس و به‌رێوه‌بردنی كاری نێوده‌وڵه‌تی و زیاتر له‌ 30 هه‌زار قوتابی له‌م‌ زانكۆیه‌ ده‌خوێنن.‎

]]>
10251