جۆرناڵی زانكۆی پۆلیته‌كنیكی هه‌ولێر له‌ نور په‌سه‌ند كرا

جۆرناڵی زانكۆی پۆلیته‌كنیكی هه‌ولێر له‌ نور په‌سه‌ند كرا

ئێستا پۆلیته‌كنیك جۆرناڵ گشت پره‌نسیپه‌كانی دامه‌زراوه‌ی ریزبەندی نیشتیمانی زانکۆکانی هەرێمی کوردستان-عێراق (نور) ی جێ به‌جێ كردووه‌ و په‌سه‌ندیش كراوه‌. 

دوای هه‌وڵ و كاركردن، له‌ جۆرناڵی زانكۆی پۆلیته‌كنیكی هه‌ولێر (پۆلیته‌كنیك جۆرناڵ) وه‌ك گۆڤارێكی بڕواپێكراو  ناسێنرا، به‌م بۆنه‌یه‌وه‌ زانكۆی  پۆلیته‌كنیكی هه‌ولێر هانی ستافه‌ ئه‌كادیمیه‌كه‌ی و گشت توێژه‌ران ده‌دات كه‌ توێژینه‌وه‌كانیان له‌ پۆلیته‌كنیك جۆرناڵ بڵاو بكه‌نه‌وه‌.

نور: پرۆژەی ڕیزبەندی نیشتیمانی زانکۆکانی هەرێمه‌ و لە ساڵی 2015 دەستی  به‌ كاره‌كانی کردووه‌. ئەرکی سەرەکی ئەم ڕیزبەندیە بریتیە لە ئامادەکردنی لیستی باشترین زانکۆکانی هەرێمی کوردستان، داتاکانی متمانە پێکراون لە لایەن حکومەت و زانکۆکانەوە. سەرچاوەیەکی گرنگه‌ بۆ ‌خەڵک و ئەکادیمی و خوێندکاران و قوتابیان بۆ هەڵبژاردنی ئەو زانکۆیەی لێی دەخوێنن.

 

 

 

لیستی گۆڤاره‌ بڕواپێكراوه‌كان له‌ نور

شێری بكه‌ و ئیمه‌یله‌كه‌ت له‌ فۆڵۆ بنوسه‌ بۆئه‌وه‌ی ئه‌وه‌ی ئاگاداری هه‌واڵ و چالاكییه‌كان بیت
error

Leave a Reply

Close Menu