شاندێکی خاچی سووری نێودەوڵەتی سەردانی زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر دەکەن

شاندێکی خاچی سووری نێودەوڵەتی سەردانی زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر دەکەن

رۆژی پێنج شەممە رێکەوتی 17ـی ئاداری 2022 یاریدەدەرانی سەرۆکی زانکۆ بۆ کاروباری زانستی، کارگێڕی و دارایی پێشوازییان لە شاندێکی رێکخراوی خاچی سووری نێودەوڵەتی کرد.

لە کۆبوونەوەیەکدا بە ئامادەبوونی سەرۆکی بەشی پەلی دەستکرد، گفتوگۆ کرا دەربارەی دابینکردنی ستافی وانەوتنەوە و ئامادەکردنی ستافی ناوخۆیی بۆ بەشی تەکنیکی پەلی دەستکرد و پاڵپشتییەکان لە کۆلێژی تەکنیکی تەندروستی و پزیشکی بەمەبەستی بەردەوام بوونی پرۆسەی خوێندن لە بەشەکە و وەرگرتنی قوتابیان لە ساڵانی داهاتوو.

شیاوی بەبیرهێنانەوەیە بەشی تەکنیکی پەلی دەستکرد و پاڵپشتییەکان لە کۆلێژی تەکنیکی و تەندروستی هەولێر وەک تاکە بەش لەسەر ئاستی عێراق و هەرێمی کوردستان لە ساڵی خوێندنی 2020-2021 لە زانکۆمان دامەزراوە بە پاڵشتی راستەخۆی رێکخراوی خاچی سووری نێودەوڵەتی و بە هەماهەنگی و هاوکاری هەردوو وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی هەرێم و عێراق.