زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر کۆنسێرتێکی میوزیکی ڕێکخست

زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر کۆنسێرتێکی میوزیکی ڕێکخست

لە درێژەی کارو چالاکییە رۆشنبیری و کلتوورییەکانی زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر ئەمڕۆ پێنج شەممە رێککەوتی 13ـی شوباتی 2020 بەئامادەبوونی سەرۆکی زانکۆ و هەردوو یاریدەدەرانی و مامۆستایان و فەرمانبەرانی سەرۆکایەتی زانکۆ کۆنسێرتێکی موزیک بەڕێوەچوو.

کۆنسێرتەکە کە بەبۆنەی رۆژی خۆشەویستیەوە لەلایەن بەڕێوبەرایەتی چالاکییەدەرەکیەکانی سەرۆکایەتی زانکۆوە بۆ موزیکژەن نەوژین خالد رێکخرابوو، چەند پارچە موزیکێکی کوردی و بیانی پێشکەش کرا.

دواتر سەرۆکی زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر پ.ی.د. کاوە عبدالکریم شێروانی بڕوانامەی رێزلێنانی پێشکەش بە موزیکژەن نەوژین خالد کرد و سوپاسی کرد بۆ ئەنجامدانی کۆنسێرتەکە.

شێری بكه‌ و ئیمه‌یله‌كه‌ت له‌ فۆڵۆ بنوسه‌ بۆئه‌وه‌ی ئه‌وه‌ی ئاگاداری هه‌واڵ و چالاكییه‌كان بیت
Close Menu